ناوهڕۆك
خۆراکی بەسوود بۆ نەرمبوون و ڕەونەقدار کردنی موو
زەیتی زەیتوون (١٥٠)گرام + زەیتی بادەم (٥٠)گرام + زەیتی گوڵە باخ (١٥)دڵۆپە + خەنە (٥٠)گرام هەموو یان لێک بدە و شەوانە سەری پێ چەور بکە و بەیانی بە شامپۆی سەری منداڵ بیشۆرەوە، گوڵی ڕێواس بۆ جوانکردنی موو زۆر باشە، ئەم ڕۆنانە بەیەک ڕێژە تێکەڵ بکە مووەکان نەرم و جوان دەکات و ناوەرێت (ڕۆنی بادەمی شیرین و ڕۆنی بادەمی تاڵ و ڕۆنی گوێزی هیندی و ڕۆنی گەرچەک و ڕۆنی زەیتوون و ڕۆنی کونجی).
مانگی یەک شەو زەردێنەی هێلکە لە قژت بدە تا بەیانی وە بە شامپۆی سیر و گوڵە هێرۆ بیشۆ، سۆی برنج لەسەرت ببەستە مانگی سێ جار لە سپی بوون و وەرین پێشگیری دەکات، بە ئاوێک کە گەڵای گوێزی تێدا بکوڵێت قژت بشۆ مووەکان نەرم دەکات یان بە گەڵای دارەبەن وەک هەویری لێ بکە و لە قژی بدە وەک خەنە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.
سەرچاوەکان
629 بینین